کارتێکەریی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەسەر بەهێزبونی بەرەی بەرخۆدان
محەمد موحیی وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق وێڕای ئاماژە بە شکستی سیاسەتی تایفەگەری لە لایەن تێل ئاڤیڤەوە، وتی: شۆڕشی ئیسلامیڵ ئێران ڕژیمی زایۆنی لە گەمارۆیەکی قورس و خنکێنەر داناوە.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، محەمەد موحیی سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە گۆڕانی هاوسەنگییەکانی ناوچە، وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە قۆناغێکی هەستیاردا سەرکەوت، لە حاڵێکدا کە دۆخی سیاسی لە ناوچەکە بە واژۆ کرانی ڕێککەوتننامەی ئاشتی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی، بەدوای کۆتایی هێنان بە کێشەی فەلەستین و لە ناو چوونی ئەو وڵاتە بوو،سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئەو بەرنامانەی تێکدا و بۆ ڕێگری لەم ڕووداوە هەوڵیدا.
وتیشی: هەروەها سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هیوای بۆ فەلەستین گەڕاندەوە. گرووپەکانی بەرخۆدان پێک هاتن و لە ڕووبەرێکی بەربڵاودا چالاکیان کرد و ڕژیمی زایۆنییان لە تەنگەژە و گەمارۆیەکی قورس دانا.
ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی نێوان شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و بەرەی بەرخۆدان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ داعش، وتی: سەرهەڵدان و دەرکەوتنی داعش لە خاکی عێراق و سووریا لە مەترسیدارترین وەرزەکانی پیلانگێڕی زایۆنیستی- ئەمریکیی دژی ناوچەی ئێمە بوو. مەبەست لەم کارە بە پەراوێز خستنی بەرەی بەرخۆدان بوو و گەر هێزی کۆماری ئیسلامی نەبوایا، ئێستا دۆخی ناوچەکە بە شێوەیەکی دیکە بوو.