نوری مالیکی بۆ سەدر: وتووێژی بە بڕشتانە بە ڕێزگرتن لە یاسا مسۆگەر دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410145-نوری_مالیکی_بۆ_سەدر_وتووێژی_بە_بڕشتانە_بە_ڕێزگرتن_لە_یاسا_مسۆگەر_دەبێت
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا بۆ موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر پێی داگرت؛وتووێژی بە بڕشتانە بە ڕێزگرتن لە یاسا مسۆگەر دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2022 05:52 Asia/Tehran
  • نوری مالیکی بۆ سەدر: وتووێژی بە بڕشتانە بە ڕێزگرتن لە یاسا مسۆگەر دەبێت

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا بۆ موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر پێی داگرت؛وتووێژی بە بڕشتانە بە ڕێزگرتن لە یاسا مسۆگەر دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «نوری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، وتووێژی بە بڕشتانە کە هیوای لەسەر هەڵدەچنن بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان و گەڕاندنەوەی کاروبارەکان بۆ ڕێچکەی ڕاست، لە ئەنجامی گەڕانەوە بۆ یاسا و ڕێزگرتن لە دامەزراوە دەستوورییەکان مسۆگەر دەبێت.

ئەو پەیامەی مالیکی لە وەڵامی وتارێکی موقتەدا سەدرە کە ئێوارەی دوێنێ پێشکەشی کردو لە میانەی دا وێڕای داواکردنی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ڕایگەیاند:پێشتر وتووێژمان تاقیکردەوە و سوودی نەبوو.

سەدر ھەر لەو وتارەی دا جەختی لەوەش کردەوە کە،بوونی من بقۆزنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی.لە ئێستادا هەنگاوی بۆ چاکسازی دەستپێکردووە و بەردەوامیش دەبێت تنانەت ئەگەر لەم پێناوەش دا شەھید ببێت.