فراوانکردنی هاوکارییەکان؛ تەوەرەی ڕاوێژی نێوان ئەردۆغان و سەرۆک کۆماری نوێی عێراق
له پهیوهندییهکی تهلهفۆنیدا سهرۆک کۆماری تورکیاو سهرۆک کۆماری نوێی عێراق جهختیان لهسهر بههێزکردنی پهیوهندییه دوو قۆڵییهکان کردهوه بۆ گهییشتن به سهقامگیری له ناوچهی رۆژئاوای ئاسیا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی عێراق (WAA)، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە «رەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «لەتیف جەمال رەشید» سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام داو سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چالاککردنی ھاوکاریی دووقۆڵی و بنیاتنەر بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا پێکەوە راوێژیان کرد.
ئەم بەیاننامەیە باسی ئەوەشی کردووە کە، لەم پەیوەندییەدا سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە «لەتیف رەشید» کرد بۆ دەستبەکاربوونی لەپۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکان لەگەڵ عێراق و چالاککردنی هاریکاریی دوو قۆڵی و بنیاتنەر ڕاگەیاند کە دەبێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکەدا لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئاسایشتییەوە.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا، سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای سوپاسی ئەردۆغان بۆ "پیرۆزباییە گەرم و گوڕەکەی"، باسی گرنگایەتیی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و پێویستی بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرد بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندی و خواستە هاوبەشەکانی ھەردووک نەتەوەی دۆست بۆ گەشەپێدان و دابین کردنی پێداویستییەکان.