واژۆی رێککه‌وتنێکی نوێ ته‌ندروستی نێوان عێراق و ئێران
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران رێککه‌وتنێک واژۆکراوه به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی لقی زانسته پزیشکییه‌کانی ئێران له که‌ربه‌لا، ده‌شڵێت، "هه‌نگاو بۆ هێنانی تیمی پزیشکی بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه ئاڵۆزه‌کان ده‌نرێت"
ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ به‌هرام عه‌ینۆڵڵاهی ، هاوتا ئێرانییه‌که‌ی رایگه‌یاند، "واژۆ له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی کردنه‌وه‌ی لقی زانسته پزیشکییه‌کان بۆ زانکۆکانی ئێران له که‌ربه‌لا کراوه و ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته رێڕه‌وێک بۆ به‌ره‌و پێشبردنی بواره پزیشکی و لێکۆڵینه‌وه تایبه‌ته‌کان".
وتیشی، "لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ندی دو قۆڵی پێکهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی بواره ته‌ندروستییه جیاوازه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات بکرێت و نوێترین لێکۆڵینه‌وه پزیشکییه‌کان له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشه‌کان ئه‌نجام بدرێت و هه‌نگاو بۆ هێنانی تیمی پزیشکی بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه ئاڵۆزه‌کان بنرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ستایشی هاوکارییه ته‌ندروستییه‌کانی نێوانمان ده‌که‌ین، له‌پێناو باشترکردنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانی هه‌ردو وڵات په‌ره به هه‌ماهه‌نگییه ته‌ندروستییه‌کانی نێوانمان ده‌ده‌ین و هه‌نگاوی نوێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ته‌ندروستییه‌کان ده‌نێین".