کانونی دوھەم 14, 2023 09:35 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی «نوێژی هەینیی یەکگرتوو» بە بەشداریی هەزاران کەس لە خەڵکی عێراق دوابەدوای بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر

هەزاران کەس لە خەڵکی عێراق لە وەڵامی بانگێشتنەکەی ڕابەری ڕەوتی سەدری ئەم وڵاتە بەشداریی «نوێژی هەینیی یەکگرتوو»یان کرد.

ڕۆژی دووشەممە موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق، بە بۆنەی ساڵیادی «چوونی نوێژی هەینی لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکایی» لەسەر دەستی باوکی، بانگەوازی لایەنگرانی کرد، «نوێژی هەینیی یەکگرتوو» بەجێ بێنن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی نەهار لە لوبنان، دوابەدوای ئەم بانگەوازە، هەزاران کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەو شوێنانەی کە بۆ "نوێژی هەینی یەکگرتوویی لە بەغدا و باقی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی فورات دیاری کرا بوون خڕ بوونەوە.

موقتەدا سەدر بە ئاماژەدان بە ڕێزگرتن لە نوێژی هەینی کە «محەمەد سادق سەدر»ی باوکی کۆچکردووی لە ساڵانی نەوەدەکاندا خەڵکی بۆ ڕاسپارد بوو، داوای لە لایەنگرانی کرد کە ئەو ڕێوڕەسمە ئایینییە ئەنجام بدەن تەنانەت ئەگەر بۆخۆشی لە ژیاندا نەبێت.

ئەمە یەکەمجار نییە کە موقتەدا سەدر پەیوەندیی بە هەوادارەکانیەوە دەکات بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینیی یەکگرتوو. دوایین جار کە وەھا داوایەکی کردبوو، مانگی ژوئیەی ساڵی ڕابردوو بوو، کە ھەر ماوەیەک دوای دەست لەکارکێشانەوەی نوێنەرخکانی لە پەرلەمان، لایەنگرانی خۆی بۆ بەرپاکردنی وەھا نوێژێک بانگێشتن کرد بوو.

نوێژی هەینی ڕەوتی سەدر لە ساڵانی نەوەدەکانەوەو لەلایەن باوکی موقتەدا سەدرەوە دەستیپێکرد، کە بە کفنەوە بەشداریی نوێژەکە دەکرد و وتاری دەدا.

دوای ئەوە موقتەدی سەدر لە مزگەوتی کوفە درێژەی بەم شێوازە دا، هەرچەندە وردە وردە بۆخۆی کەمتر وەک وتاردەرێک بەشداریی تیادا دەکرد.

سەرپەیڤ