کانونی دوھەم 31, 2023 09:33 Asia/Tehran
  • جەختی حەکیم لەسەر چارەسەرکرانی کێشە سیاسییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر

«سەیید عەمار حەکیم» سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستانی عێراق، قوباد تالەبانی، جەختی لە پێویستیی دابینکرانی بەستێنێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوەو باسی نوێترین پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریان کرد.

لەم دیدارەدا «عەمار حەکیم» وێڕای بانگێشتن بۆ هێورکردنەوەی سیاسەتی نێوخۆی کوردستان، وتیشی: پێویستە بەستێنێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دابین بکرێت، بە ئامانجی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت و قازانجی گشتی.

«سەیید عەمار حەکیم» و «قوباد تاڵەبانی» چەند مانگێک لەمەوبەر لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

لەو دیدارەش دا حەکیم جەختی لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بنەمای دەستووری وڵات کردەوە.

سەرپەیڤ