شوبات 03, 2023 23:39 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە بەغدا بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار

ڕۆژی ھەینی لە شاری بەغدای پێتەختی عێراق خۆپیشاندان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە ھەمبەر دیناردا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ڕۆژی هەینی بەشێک لە هاوڵاتیانی بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، خۆپیشاندانیان دژی بەرزبونەوەی دۆلار دەستپێکرد و داوایان لە حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی کرد، بەهای دۆلار بۆ نرخی پێشوی بگەڕێنێتەوە و نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناردا جێگیر بکاتەوە.

وەک بلە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا سەدان خۆپیشاندەر کۆبونەوە و، داوایان کرد کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێنرێت.

هاوکات لە نەجەف و کەربەلاش هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چونە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق و بەمەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار، داوایانکرد پەرلەمان بەپەلە کۆببێتەوە و کێشەکە چارەسەر بکات.

خۆپیشاندەران بە بەرپرسان و حکومەت ڕایانگەیاندووە: لە شۆڕشی برسییەکان بترسن و نرخی دۆلار داببەزێنن کە بارقورسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.

سەرپەیڤ