پێداگریی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر بەردەوام بوونی وتووێژ نێوان بەغداو هەولێر
سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا لەگەڵ شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی "ڕێبەر ئەحمەد"ی وەزیری نێوخۆی هەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
لە بەیاننامەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق هاتوووە لەم دیدارەدا، ڕووداو و گۆڕانکاریی سیاسی، ئاسایشی و ئابووریی و مەسەلەی ئاوارە عێراقییەکان کەوتە بەر باس و لێکدانەوە و جەختیش کرا لەسەر پێویستی یەکئاراستە کردنی هەوڵەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ئێراق بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کێشە و گرفتەکانی بەردەم.
سەرۆک کۆماری عێراق لەم دیدارەدا پێی داگرت لە سەر گرینگایەتیی بەردەوام بوونی وتووێژ و راوێژ و هەواهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ گەیشتنە تەباییەکی راستینە لە پێناو دیتنەوەی ڕێگاچارەی بنەڕەتی بە پێی یاسای بنەڕەتی و لە چوارچێوی بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی کە تا ئێستا چارەسەر نەکراون و وتیشی: عێراقییەکان چاوەڕیی گۆڕانکاریی یەکجار گرینگن لەوان پەسەن کرانی پرۆژە یاسای نەوت و گاز لە وڵاتدا، لەبەر ئەوەی کە ئەم بابەتانە راستەوخۆ پێوەندییان بە ژیان و بژێوی شاروومەندانی عێراقییەوە هەیە.