تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگای پۆلیسی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i418767-تیرۆریستانی_داعش_هێرشیان_کردە_سەر_بارەگای_پۆلیسی_عێراق
هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بارەگای پۆلیسی عێراق لە پارێزگای کەرکوک دوو کوژراو و سێ برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2023 19:07 Asia/Tehran

هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بارەگای پۆلیسی عێراق لە پارێزگای کەرکوک دوو کوژراو و سێ برینداری لێکەوتەوە.

تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگای پۆلیسی عێراق لە نزیک گوندی «تەل ئەلوەرد» لە ناوچەی «ئەلدێبس» لە پارێزگای کەرکوک و تیرۆریستانی داعش چەکی سووک و نیمچە قورسیان بەکارهێنا و بارەگاکانی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییان دایە بەر دەستڕێژ. لەم کردەوە تیرۆریستیەدا دوو ئەفسەری عێراقی گیانیان لەدەستدا و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

دوای ئەم ڕووداوە هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆداو لە هەمان کاتدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی ڕوودانی هێرشەکە.

جێگای ئاماژەیە ئەم هێرشەی داعش ڕۆژێک دوای ساڵیادی تاوانەکەی سپایکەر لە ١٠ی ژوئەنی ٢٠١٤ ڕوویدا؛ تاوانێک کە تێیدا ١٧٠٠ خوێندکاری سەربازیی شیعەی عێراقی لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژ کران.