گۆڕانکاریی نزیک لە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق
سەرچاوە نزیکەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی ڕوودانی بەم زووانەی گۆڕانکارییان کردووە لە دامودەزگا حکومییەکانی ئەم وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیوم؛«هیشام الرکابی» ڕاوێژکاری میدیایی «محەمەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری زۆر لە دامودەزگاکانی حکومەتدا دەکرێت بە ئامانجی دابینکردنی باشتری خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیانی عێراقی.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سودانی هەروەها جەختی لەوە کردەوە: گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ئێستای بەغدا و هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق سەرەتای پرۆسەیەکی چاکسازی ئەمنی و ئیدارییە کە «محەمەد شیاع ئەلسودانی» لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتەوە بەڵێنی داوەو کە هاوتەریبە لەگەڵ پلانی حکومەتەکەی.
شیاوی باسە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هاوتەریب لەگەڵ پلانی حکومەت و ئەولەویەتەکانی پەیوەست بە چاکسازیی ئیداریی دامودەزگا ئەمنییەکان، «محەممەد شیاع سودانی» فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی گۆڕانکاری لە هەندێک پێگەی ئەمنیی دەرکردووە.