عێراق دیواربه‌ندێكی شوێنه‌واریی له سویسرا وه‌رده‌گرێته‌وه
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دیواربه‌ندێكی شوێنه‌واریی له سویسرا وه‌رگرته‌وه كه ئه‌و شوێنه‌واره، هی سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كانه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی حه‌وتی پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" سێشه‌مە 18ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئه‌و شوێنه‌واره عێراق له سویسرای وه‌رگرتووه‌ته‌وه، دواربه‌نده و له به‌رد دروست كراوه، له سه‌ریدا وێنه‌ی ئه‌سپێك و سێ پیاو ده‌بینرێن كه له‌ناو دارخورمادان.
زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌و دیواربه‌نده به‌رزییه‌كه‌ی 41 سانتیمه‌تر و پانییه‌كه‌یشی 64 سانتیمه‌تر و ئه‌ستووره‌كه‌یشی نۆ سانتیمه‌تره، دیواربه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر ئاسنێك دانراوه. باس له‌وه نه‌كراوه كه ئه‌و پارچه شوێنه‌واره چۆن گه‌یشتووه‌ته سویسرا.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2008دا، زیاتر له هه‌زار و 200 پارچه شوێنه‌واریی بۆ عێراق گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌وارانه كاتێك ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003دا عێراقی داگیر كرد، به‌هۆیه‌وه تاڵانكاریی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆر له شوێنه‌واره‌كانی وڵاته‌كه تاڵان كران.
له مانگی ئایاری رابردوودا دكتۆر عه‌بدوله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق رای گه‌یاند، شه‌ش هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌واریی له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه بۆ عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه ئه‌و شوێنه‌وارانه له ساڵی 1923وه كه ده‌كاته 100 ساڵ، له‌و وڵاته‌دان و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه.
كاتێك ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003وه عێراقی داگیر كرد، دزین و تاڵانكاری له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و وڵاته تاڵان كران، له ساڵی 2014یشدا كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، مووسڵ و زۆر له ناوچه‌كانی عێراقی داگیر كرد، ئه‌وانیش به‌ناوی حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه، زۆربه‌ی شوێنه‌واره‌كانی مووسڵ‌یان وێران كرد، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بران