وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: ئەمریکییەکان ناهێڵن سوپایەکی بەهێز دروست بکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i425070-وتەبێژی_هێزە_چەکدارەکانی_عێراق_ئەمریکییەکان_ناهێڵن_سوپایەکی_بەهێز_دروست_بکەین
وتەبێژی سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی: ئەمریکییەکان ڕێگەنادەن، عێراق سوپایەکی بەهێزی هەبێ
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 11, 2024 09:30 Asia/Tehran

وتەبێژی سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی: ئەمریکییەکان ڕێگەنادەن، عێراق سوپایەکی بەهێزی هەبێ

"یەحیا ڕەسول" لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: تاکەی دەبێ خوێن بدەین و بێ دەنگ بین؟

وتیشی: راستە ئەمریکییەکان لە شەڕەکانی رزگاریدەر، چەکەمەنیان خستەبەردەستمان بەڵام عێراقییەکان خۆیان خاکی وڵاتەکەیان ئازاد کرد.

ئێستاش ئەگەر لەهەوڵی دەسخستنی مووشەکێکی کورتبڕ بین، ئەمریکییەکان بەبیانووی جۆربەجۆر پێمانی نادەن ئەوەی وا ڕوون و ئاشکرایە ، ئەوەیە کە ئەوان نایانەوێ ئێمە ببینە خاوەن سوپایەکی بەهێز.

ئێمە سەرباری هەمووی ئەو باس و بابەتانە، خەریکی بوارخۆشکردن بۆ هێنانەدی سوپایەکی بەهێزین.

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامە کە سەروەریی عێڕاق، هێڵی سورمانەو ڕێگە نادەین ئەمریکییەکان پێشێلی بکەن.