گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق: شەڕی ئێمە دژ بە ڕژێمی داگیرکەر بێسنوورە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i430184-گوردانەکانی_سەیدوشوهەدای_عێراق_شەڕی_ئێمە_دژ_بە_ڕژێمی_داگیرکەر_بێسنوورە
سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سید الشهدای عێراق لە لێدوانێکدا لە کاتی دیداری لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە شەڕی گرووپەکانی خۆڕاگری لە ناوچە و لە سەروویانەوە گرووپەکانی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە دژ بە ڕژێمی زایۆنی شەڕێکە کە هیچ سنوور و بەرتەسکییەک ناناسێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 07, 2024 05:56 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سید الشهدای عێراق لە لێدوانێکدا لە کاتی دیداری لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە شەڕی گرووپەکانی خۆڕاگری لە ناوچە و لە سەروویانەوە گرووپەکانی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە دژ بە ڕژێمی زایۆنی شەڕێکە کە هیچ سنوور و بەرتەسکییەک ناناسێ.

«أبو آلاء الولائی» سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سید الشهدای عێراق دیداری کرد لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس پێکهاتوو لە سهیل الهندی لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی و «محمد الحافی» بەرپرسی پێوەندییە عەرەبی و ئیسلامییەکانی ئەم بزووتنەوەیە  و دوولایەن سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی غەززە و بەرخۆدانی خۆڕاگری، ڕەوشی بەرەکانی پشتیوانی لە لوبنان، سوریا، عێراق و یەمەن و ڕادەی پاڵپشتییەکانیان لە غەززە بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

ئەلوەلایی لەم دیدارەدا پێیداگرت لە سەر ئەولەوییەتی پاڵپشتی و داکۆکی لە غەززە و یارمەتیدانی خۆڕاگریی گەلی فەلەستین هەتا ئازادیی فەلەستین لە بەحرەوە هەتا نەهر. ناوبراو وتی: شەڕی ئێمە دژ بەم ڕژێمە شێرپەنجەییە و دژ بەو کەسانەی کە پاڵپشتی دەکەن بەتایبەت ئەمریکا و ئینگلیز، هیچ سنوور و بەرتەسکییەک ناناسێ. سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سیدالشهدای عێراق لە درێژەدا وتی: سیاسەتی ئەمریکا فریودان و هەڵخەڵەتاندنە و هەر لەبەر ئەوەش هیچ دەسکەوتێکی نابێ، کەوایە شەڕی ئەمڕۆمان شەڕی سەرکەوتنی بەرەی خۆراگری بە سەر ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و شەڕی وەدەرنانی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە ناوچەکەیە.