هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستی بە ئامادەکارییەکانی کشانەوە لەبەغدا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i431281-هاوپەیمانی_نێودەوڵەتی_دەستی_بە_ئامادەکارییەکانی_کشانەوە_لەبەغدا_کرد
ئەمڕۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەستی بە ئامادەکارییەکانی کشانەوە لە خاکی عێراق کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2024 16:27 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستی  بە ئامادەکارییەکانی کشانەوە لەبەغدا کرد

ئەمڕۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەستی بە ئامادەکارییەکانی کشانەوە لە خاکی عێراق کرد.

ئەفسەرێکی باڵای عێراقیی ڕاگەیاند هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە ناوچەی سەوز لە بەغدا دەستیان بە ئامادەکاریی کردوە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان، بەپێی پلانەکە تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو دەکشێنەوە و دەچنە پێگەکانیان لە هەرێمی کوردستان.هاوکات لە کۆتایی ساڵی داهاتوەوە ئەمریکا دەست بە کشانەوە لە عێراق دەکات، ساڵ 2026یش تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکشێنەوە.به گویره ی هه واله کی دیکه، هەفتەی داهاتوو ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكاو عێراق ڕادەگەیەنرێت، لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2025) لەعێراق دەكشێنەوە، بەدوایدا لەكۆتایی ساڵی (2026) هێزەكانی ئەمریكا لەهەولێر دەكشێنەوە.