دانیشتوانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ لە سەر شوێنی خۆیان تۆمار دەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i432601-دانیشتوانی_ناوچەکانی_مادەی_١٤٠_لە_سەر_شوێنی_خۆیان_تۆمار_دەکرێن
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دا، بڕیاردرا تۆمارکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ بوو لەسەر شوێنەکانی خۆیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2024 16:34 Asia/Tehran
  • دانیشتوانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ لە سەر شوێنی خۆیان تۆمار دەکرێن

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دا، بڕیاردرا تۆمارکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ بوو لەسەر شوێنەکانی خۆیان.

"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق هەشت داواکاری کوردی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خستەڕوو، کە گرنگترینیان تۆمارکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ بوو لەسەر شوێنەکانی خۆیان، داواکارییەکە پەسەندکرا.

هەروەها، یەکێک لە خاڵەکانی دیکەش  کە پەسەندکرا، ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لە سەنتەری تۆمارکردنی داتاکان لە بەغدا ئامادەیی دەبێت.

لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار درا، سەرژمێریی کەرکووک لەسەر بنەمای سەرژمێریی ساڵی 1957ی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بێت.