کانونی یه‌که‌م 28, 2024 19:43 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری بەرگری عێراق لە سنووری سوریا

وەزیری بەرگری عێراق ئەمڕۆ چوو بۆ کەرتی سنووریی لە گەڵ سوریا و سەردانی هێزەکانی ئەرتەش و سنووروانی جێگیر لە کەرتی سنووری کرد

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : سابت موحەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق بۆ سەردان لە یەکەکانی ئەرتەشی عێراق و هێزەکانی سنووروانی چوو بۆ کەرتی سنووریی عێراق لە گەڵ سوریا.بەرلەوەش باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند بوو شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی  حەمید شەتەری سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی عێراق لە گەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا لە دیمەشق دیداری کرد و دوو لایەن سەبارەت بە پرسە جوراوجورەکانی سوریا و عێراق بە تایبەت پرسە ئاسایشیەکان و پاراستنی سنوورەکانی نێوان دوو وڵات بیروڕایان گوڕیەوە .

سەرپەیڤ