فەرمانی سودانی بۆ لێکوڵینەوە سەبارەت بە گرژی نێوان هێزەکانی ئەرتەش و جوتیارانی کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i436023-فەرمانی_سودانی_بۆ_لێکوڵینەوە_سەبارەت_بە_گرژی_نێوان_هێزەکانی_ئەرتەش_و_جوتیارانی_کەرکووک
بە دوای بەرگرتنی هێزەکانی ئەرتەشی عێراق لە چالاکیی جوتیاران لە دەڤەری کەرکووک سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشت هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانگەلێکی لەو بوارەدا دەر کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2025 14:31 Asia/Tehran
  • فەرمانی سودانی بۆ لێکوڵینەوە سەبارەت بە گرژی نێوان هێزەکانی ئەرتەش و جوتیارانی کەرکووک

بە دوای بەرگرتنی هێزەکانی ئەرتەشی عێراق لە چالاکیی جوتیاران لە دەڤەری کەرکووک سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشت هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانگەلێکی لەو بوارەدا دەر کرد .

دوابەدوای ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی جووتیارانی کورد لە کەرکوک لەلایەن سوپای عێراقەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای دەرکرد. سودانی هەروەها فەرمانی  چوونی  جێگری وەزیری داد بۆ پارێزگای کەرکوکی دەر کرد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بەو زەویانەی کە جێ  سەرنجی  هاوبەشی  ناوچە فیدراڵیەکان و هەرێمی کوردستانن. لە  بەیاننامەکەی  سودانیدا هاتووە: ئێمە وشداری ئەدەین بە  یەکە ئەمنییەکان بریتی لە   سوپا و وەزارەتی ناوخۆ و هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی حەەشدی شەعبی  و ڕێکخراوەکانی  ئاسایشی و  هەواڵگرییەکان  کە پابەندی یاسا و فەرمانەکان بن و  دان بە خودا  بگرن و ژیرانە و نیشتمانپەروەرانە  هەنگاو هەڵبگرن  و دەرفەت بەو کەسانەش  نەدەن کە لە دۆخەکە بە سوودی  خویان  کەڵک وەر بگرن .