سەعد مەعن : 400 بۆ 600 چەکداری داعش لە عێراق ماون
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i437284-سەعد_مەعن_400_بۆ_600_چەکداری_داعش_لە_عێراق_ماون
لیوا سەعد مەعن، راوێژکاری وەزیری ناوخۆی عێراق وتی : 400 بۆ 600 چەکداری داعش لە عێراق ماون
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2025 04:51 Asia/Tehran
  • سەعد مەعن : 400 بۆ 600 چەکداری داعش لە عێراق ماون

لیوا سەعد مەعن، راوێژکاری وەزیری ناوخۆی عێراق وتی : 400 بۆ 600 چەکداری داعش لە عێراق ماون

لیوا سەعد مەعن، راوێژکاری وەزیری ناوخۆی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ باس لە دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بەتایبەت دۆسیەکانی رەگەزنامە و کارتی نیشتمانی و هاتووچۆ و رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و دەڵێت: "هێزە ئەمنییەکانمان وەکو یەک تیم پێکەوە کاردەکەن."راوێژکاری وەزیری ناوخۆی عێراق دەشڵێت ئێستا لە عێراق تاوانی بەکارهێنان و بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان لە ریزبەندی یەکەمی تاوانەکانە و دوای ئەویش تاوانی ئەلیکترۆنی زۆرترینە. بە گوتەی ئەو بەراورد بە ساڵانی رابردوو تاوانەکانی رفاندن و دزینی ئۆتومبێل زۆر کەمبوونەتەوە و "تیرۆریستانی داعش"یش لە شارەکان وناوچەکانی نیشتەجێبوون نەماون.