تێکڕووخانی بنکەی داعش لە عێراق و کوشتنی یەکێک لە سەرکردەکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i437907-تێکڕووخانی_بنکەی_داعش_لە_عێراق_و_کوشتنی_یەکێک_لە_سەرکردەکانی
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف شازدەی عێراق لە ئوپڕاسیونێکی ئاسایشیدا بنکەی تیڕوڕیستان لە پارێزگای سەلاحەدینیان تێکڕووخاند
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 14, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • تێکڕووخانی بنکەی داعش لە عێراق و کوشتنی یەکێک لە سەرکردەکانی

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف شازدەی عێراق لە ئوپڕاسیونێکی ئاسایشیدا بنکەی تیڕوڕیستان لە پارێزگای سەلاحەدینیان تێکڕووخاند

سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراقی ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی ئوپڕاسیونی دژە تیروڕیستی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئەلدوڕ  هەڵکەوتوو  لە پارێزگای سەلاحەدین  جێگری ئاسایشی یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لەو ناوچە کوژرا . ڕوژی ڕابردوو هێزە ئاسایشیەکانی عێراق بە پێی فەرمانی موحەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە ئوپڕاسیونێکی هاوبەشیان بۆ  کونتڕوڵ کردنی   تونڵی  تیڕوڕیستان  لە دوورگەی  ئەبومرموس  هەڵکەوتوو  لە پارێزگای سەلاحەدین بەڕێوە برد . دوای وەرگرتنی زانیاریگەلی ورد  فڕوکە شەڕکەرەکانی  ئێف شازدەی هێزی ئاسمانی  عێراق تونێڵەکانیان هاوڕێ لە گەڵ تڕوڕیستەکانی ناو تونێڵەکان  تێکڕووخاند .