تەگبیری ئەمنیی بەغدا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق
تشرینی یهکهم 19, 2025 15:44 Asia/Tehran
کۆمیتەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە تەگبیری پێویستی گرتووەتە بەر لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و شەفافییەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەڵمەتەکانی هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا گیرانی ژمارەیەک کەس بە تاوانی دەستێدابوون لە سەرپێچییە هەڵبژاردەییەکان، لەوانە: کڕینی کارتی بایۆمەتری و دڕاندنی پۆستەر و وێنەی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە چەن ناوچەیەکی بە دواوە بووە.
ئەم کردەوانە بە سەرپێچیگەلێک هەژمار دەکرێن کە سزایان بۆ دیاری کراوە. شایەنی باسە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە ١١ی نۆڤەمبەر بەڕێوەبچێت.
سەرپەیڤ