تشرینی دووه‌م 18, 2025 18:47 Asia/Tehran
  • عەمار حەکیم: هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییە سەلمێنەری خواستی گەلی عێراق بوو بۆ گەشانەوەیەکی دیموکراسییانە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە شەشەمین کۆبوونەوەی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە عێراق پردی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا بێت، نەک گۆڕەپانی تۆڵەکردنەوە و سزادانی یەکتری.

عەمار حەکیم هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی بە نیشانەی پابەندبوونی خەڵکی عێراق بە ڕێبازی دیموکراسی زانی و داوای پێکهێنانی خێرای حکومەتێکی بەهێز و هەمەلایەنەی کرد. حەکیم بە پێناسەیەکی بەرفراوان سەبارەت بە چەمکی ئاسایش، جەختیشی کرد لە سەر پێویستی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و گەشەسەندنی ئابووری و ڕاشیگەیاند: جیلی گەنجی عێراقی پێویستی بە پاڵپشتی هەیە بۆ بەشداری لە پرۆژەکانی گەشەپێدان. ناوبراو هەروەها پێیداگرت لە سەر باشتر بوونی پێوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوی دەستوور،  و لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەکان و پێویستیی وتووێژی دوولایەنە بۆ کەم کردنەوەی کێشەو ناکۆکییەکان و دامەزراندنی ئارامی و ئاسایشێکی پاوەجێ. 

سەرپەیڤ