ئوپڕاسیۆنی بەربڵاوی حەشدی شەعبی بۆ پاکتاوکردنی چەند ناوچەیەکی سەلاحەدین و ئەنبار
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443241-ئوپڕاسیۆنی_بەربڵاوی_حەشدی_شەعبی_بۆ_پاکتاوکردنی_چەند_ناوچەیەکی_سەلاحەدین_و_ئەنبار
هێزە ئاسایشیەکانی حەشدی شەعبی، ئوپراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ دابینی ئاسایش لە جادەی نێوان شاری بەیجی لە پارێزگای سەلاحەدین هەتا ناوچە بیاوانیەکانی ئەنبار دەس پێی کردووە .
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2025 14:29 Asia/Tehran
  • ئوپڕاسیۆنی بەربڵاوی حەشدی شەعبی بۆ پاکتاوکردنی چەند ناوچەیەکی سەلاحەدین و ئەنبار

هێزە ئاسایشیەکانی حەشدی شەعبی، ئوپراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ دابینی ئاسایش لە جادەی نێوان شاری بەیجی لە پارێزگای سەلاحەدین هەتا ناوچە بیاوانیەکانی ئەنبار دەس پێی کردووە .

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق ڕایگەیاند، یەکەیەکی هێزی ئاسایشی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی  جاددەی  حەدیسە-بەیجی لە پاشماوەی تیرۆریستەکان و مادەی تەقەمەنی کە بە جێماوەن، دەستپێکردووە.   هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قۆناغی یەکەمی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا توانیان چەند کەرەستەی  پێویستی  بۆمب نانەوە  لە سەردەمی  زاڵ بوونی تیرۆریستانی داعش بەسەر بەشێکی زۆر لە  شارەکانی پارێزگای ئەنبار بدۆزنەوە و لەناویان ببەن.   هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، ژمارەیەکی زۆر خاڵی ئاسایشی جێگیر و گەڕۆکیان دامەزراندووە بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی پاشماوەی تیرۆریستان بۆ ناوچەکە و بەردەوامن لە گەڕانی بە وردیی ئەو ناوچانەی کە بوونەتە  پەناگای  تیرۆریستانی داعشی لە ناوچە  سارائییەکاندا .