پەرلەمانتاری عێراقی: سەرۆک وەزیران دەبێ بێ گوشاری دەرەوەیی هەڵبژێردرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444894-پەرلەمانتاری_عێراقی_سەرۆک_وەزیران_دەبێ_بێ_گوشاری_دەرەوەیی_هەڵبژێردرێ
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق وتی: دەبێ سەرۆک وەزیران تەنیا بەبڕیاری ناوخۆیی و بەدوور لە هەرچەشنە گوشار یان کنەی دەرەکی هەڵبژێردرێ.
(last modified 2026-02-26T05:55:54+00:00 )
شوبات 25, 2026 14:41 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتاری عێراقی: سەرۆک وەزیران دەبێ بێ گوشاری دەرەوەیی هەڵبژێردرێ

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق وتی: دەبێ سەرۆک وەزیران تەنیا بەبڕیاری ناوخۆیی و بەدوور لە هەرچەشنە گوشار یان کنەی دەرەکی هەڵبژێردرێ.

عەبدوڵڵا حامد خیگانی وتی: نوری مالیکی خۆی بەسەر چوارچێوەی هاواهەنگییدا نەسەپاندووەو میکانیزمی هەڵبژاردنی بەربژاری سەرۆک وەزیریی پەیوەستە بە تەباییە ناوخۆییەکانی نێوان ئەندامانی پێکهێنەری چوارچێوەو چوارچێوەی هاواهەنگی وەک گەورەترین لایەنی سیاسیی وڵات بەرەوڕووی هیچ بنبەستێکی ناوخۆیی نیە. ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەوڵدان بۆ هاوپێوەند کردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران لەگەڵ ڕەزامەندیی دەرەوەیی، پێی داگرت؛ سەروەریی نیشتمانی بەمەرجی چارەسەریی بابەتەکە لەناوخۆی وڵاتدا و بەگوێرەی بەرژەوەندییە ناوخۆییەکان و بەدور لە هەرچەشنە فەرمان و سیاسەتی دەرەکی مسۆگەر دەبێ. شیاوی ئاماژەیە، لەکاتێکدا کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەیارەتی خۆی لەگەڵ بەربژاریی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ سەرۆک وەزیریی عێراق ڕاگەیاندووە، مالیکی دوو رۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند کە لە بەربژارەتیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی، پاشگەز نابێتەوە.