کاتی بەڕێوەچوونی کۆڕی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تازە ڕاگەیێندرا
شوبات 27, 2026 13:33 Asia/Tehran
کاتی بەڕێوەچوونی کۆڕی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تازە دیاری کرا.
سەرچاوەیەکی سیاسیی عێراقی ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێک کراوە بەمەبەستی بەرێوەبرانی کۆڕێک لە بەرواری سێی ئاداری داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق یان دەنگدان لەبارەی یەک لە بەربژاران. بڕیاربوو پاش هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، پارت و لایەنەکانی کورد لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون. بەپێی دەستوری عێراق، هەتا کاتێک کە سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردرێ، سەرۆک وەزیرانیش ناناسێندرێ.