نیسان 29, 2018 16:20 Asia/Tehran
  •  سەرکەوتنی تۆپی پێی نابیسانی ئێران بەرامبەر عەرەبستانی سەعوودی

تیمی تۆپی پێی نابیسانی ئێران رۆژی یەکشەممە لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانیی ئاسیا و ئۆقیانووسیەی نابیسان، لەشاری چانگوون لە کۆریای باشووری، بەرامبەر تیمی عەرەبستانی سەعوودی بە ئەنجامی یەک بە سیفر سەرکەوت.

 تیمی تۆپی پێی نابیسانی  ئێران لە گرووپی "B "ئەم ڕکابرییانە لەگەل تیمەکانی تایلەند، عەرەبستانی سەعوودی، کوەیت وعۆممان هاوگرووپە.

 تیمی تۆپی پێی نابیسانی  ئێران رۆژی هەینی لەیەکەم هەنگاو لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی تۆپی پێی ئاسیا و ئۆقیانووسیە بەرامبەر تایلەند بە سەریەتی دوو بە سیفر گەییشتبوو.

 تیمی تۆپی پێی نابیسانی  ئێران رۆژی سی شەممە بەرەو ڕووی تیمی کوەیت دەبێتەوە و رۆژی چوار شەممەیش لەگەل تیمی عۆممان ململانێ دەکات. گرووپی "A"ـی ئەم ڕکابەرییانەیش ، تیمەکانی کۆریای باشووری ، مالێزیا، ژاپۆن وئۆزبەکستان دەگرێتەوە.

سەرپەیڤ