پاڵەوانێتی ئێران لە کێبەرکێکانی مۆندیالی وەرزشی زۆرخانەیی
کانونی یهکهم 24, 2025 17:10 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی وەرزشی زۆرخانەیی ئێران، بوو بە پاڵەوانی پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی مۆندیالی وەرزشی زۆرخانەیی و زۆرانی پاڵەوانی.
کێبەرکێی زۆرانی پاڵەوانیی پێنجەمین خولی مۆندیالی وەرزشە زۆرخانەییەکان و زۆرانی پاڵەوانی لە پێنج کێشداو بە بەشداریی حەوت وڵاتی ئێران، هیندستان، عێراق، بیلاڕووس، ئۆگاندا، تانزانیا و کۆماری ئازەربایجان لە هیند بەڕێوەچوو کە تیمی ئێران بە ١٥٠ ئیمتیاز، بوو بە پاڵەوان و تیمەکانی عێراق و کۆماری ئازەربایجان بەڕیز لە پلەکانی دووەم و سێیەم دا ڕاوەستان.