میسی روو لەخولی ئیتالی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384275-میسی_روو_لەخولی_ئیتالی_دەکات
سەرچاوە هەواڵییەکان زانیارییەکی گرنگیان لەبارەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە، کە ئەویش ئەوەیە ناوبراو روو لەخولی ئیتالی دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2020 07:12 Asia/Tehran
  • میسی روو لەخولی ئیتالی دەکات

سەرچاوە هەواڵییەکان زانیارییەکی گرنگیان لەبارەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە، کە ئەویش ئەوەیە ناوبراو روو لەخولی ئیتالی دەکات.

 

بەپێی سەرچاوەکان، باوکی میسی، کە هاوکات بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە کەتەلۆنییەکەیە، چووەتە ئیتالیا، ئەوەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلان.

هەر بەپێی سەرچاوەکان، باوکی میسی لەهەرێمی لۆمباردیان لەئیتالیا خانووشی دەستنیشان کردووە، بۆ ئەوەی لەداهاتوو میسی ‌و خانەوادەکەی تێیدا بژین.ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە دەنگۆ هەیە، کە میسی لەئیدارەی یانەی ئەنتەرمیلان نیگەرانەو بەنیازە ئەم هاوینە ریزی یانەکەی جێبهێڵێت.