فیلیمی «ھەتاو» دەگاتە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلیمی ڤێنیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384380-فیلیمی_ھەتاو_دەگاتە_فستیڤاڵی_نێونەتەوەیی_فیلیمی_ڤێنیز
فیلیمی سینەمایی ئێرانیی «ھەتاو» لە دەرھێنانی «مەجید مەجید»ی بۆ کێبەرکێی وەرگرتنی شێری زێڕین،خۆی گەیاندە حەفتاوحەوتەمین خولی فستیڤاڵی فیلیمی ڤێنیز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2020 21:19 Asia/Tehran
  • فیلیمی «ھەتاو» دەگاتە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلیمی ڤێنیز

فیلیمی سینەمایی ئێرانیی «ھەتاو» لە دەرھێنانی «مەجید مەجید»ی بۆ کێبەرکێی وەرگرتنی شێری زێڕین،خۆی گەیاندە حەفتاوحەوتەمین خولی فستیڤاڵی فیلیمی ڤێنیز.

فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلیمی ڤێنیز لە کۆنترین ڕووداوەکانی سینەمایی دنیاو  جامخانەیەکە بۆ نومایش کردنی باشترین بەرھەمی سینەمایی جیھان کە ھەموو ساڵێک لە دوورگەی «لیدۆ»ی ڤێنیزی ئیتالیا بەڕێوە دەچێت.

حەفتاوحەوتەمین خولی فستیڤاڵی فیلیمی ڤێنیز  سەرباری تەشەنای کۆرۆنا لە دووھەم ھەتا دوانزەھەمی سپتامبەری ئەمساڵ بەرپا دەکرێت و فیلیمی «ھەتاو» بە تەوەری منداڵانی ئیش و کار لە بەشی کێبەرکێی سەرەکیی  داەبێتە نوێنەری سینەمای ئێران.