تەنها یەک کەس دەتوانێت مێسی لە رۆیشتن پاشگەز بکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385840-تەنها_یەک_کەس_دەتوانێت_مێسی_لە_رۆیشتن_پاشگەز_بکاتەوە
تا دێت ناکۆکییەکانی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و لیۆنێل مێسی بەرەو فراوانتر دەچێت و چەندین دەنگۆ لە بارەی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکە بڵاوبۆتەوە و بەردەوام بەرپرانی یانەی بەرشەلۆنەش کاردانەوەیان بەرامبەر هەنگاوەکانی مێسی هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2020 05:49 Asia/Tehran
  • تەنها یەک کەس دەتوانێت مێسی لە رۆیشتن پاشگەز بکاتەوە

تا دێت ناکۆکییەکانی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و لیۆنێل مێسی بەرەو فراوانتر دەچێت و چەندین دەنگۆ لە بارەی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکە بڵاوبۆتەوە و بەردەوام بەرپرانی یانەی بەرشەلۆنەش کاردانەوەیان بەرامبەر هەنگاوەکانی مێسی هەیە.

 

رۆژنامەنوس مارسیال لۆرێنتی کە لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ کاردەکات، رێگایەک پیشانی کاربەدەستانی یانەی بەرشەلۆنە دەدات بۆ ئەوەی مێسی لە رۆیشتن پاشگەز بکەنەوەو لە یاریکردن بۆ یانەی بەرەشلۆنە بەردەوام بێت.

ئەو رۆژنامەنوسە پێیوایە مانەوەی لویس سوارێز لە یانەی بەرشەلۆنە هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەکانی یانەی بەرشەلۆنە و لیۆنێل مێسی بێت و ئەو یاریزانەش لە بڕیاری رۆیشتن لە یانەکە پاشگەز ببێتەوە.

مارسیال دەڵێت، ئەگەر کومان تەنها دەرفەتێک بداتە سوارێز بۆ ئەوەی ساڵێکی دیکە لە یاریکردن بۆ ئەو یانەیە بەردەوام بێت، بەدوڵنیاییەوە مێسی هەوڵێستی دەگۆڕێت لە بارەی رۆیشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە، هەروەک چۆن پێشتر ئەمە رویدا لە نێوان پیپ گواردیۆلا و سامیۆل ئیتۆ لە چەند ساڵی رابردودا.