کاتی یاریی دۆستانەی نێوان تیمی نیشتیمانیی ئێران و ئوزبەکستان دیاری کرا
تیمی نیشتیمانیی ئێران بە مانگێک دواکەوتنەوە ١٧ی ڕەزبەر یارییەکی دۆستانە لە بەرامبەر ئوزبەکستان ئەنجام دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کاتێکدا کە بڕیار ئابوو تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە یارییەکەی دۆستانەی لەگەڵ ئوزبەکستاندا ھەبێت، زەڵوەشانەوەی یارییەکانی ھەڵبژاردەی موندیاڵ لە ڕەزبەرو خەزەڵوەر و ھەروەھا ھەڵوەشانەوەی یارییەکانی بەفرانبار لە لایەن «فیفا»وە بووە ھۆی ئەوەی کە بەڕێوە چوونی ئەو یارییەش پەکی بکەوێت.
بەڵام لە ئێستادا بەروارێکی تازە بۆ ئەم یارییە دۆستانەیە دیاری کراوە و بڕیارە شاگردەکانی «دراگان سکۆڤیچ» ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی ڕەزبەر لە تاشکەند بۆ تیمی نیشتیمانیی ئوزبەکستان بچنە مەیدانەوە. ئەم یارییە لە وەرزشگای «بونیادکار» بەڕێوە دەچێت.
ھێشتا بەرنامەی تازەی فیفا بۆ کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی موندیاڵی ٢٠٢٢ و جامی گەلانی ٢٠٢٣ ڕانەگەیەندراوە، بەڵام لەوانەیە لە خالێوەی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی یارییەکانی تیمی نیشتیمانی لە قۆناغی دووھەمی ئەم یارییانەدا بەڕێوە بچن.