پارتێکی سیاسیی ھەرێمی کوردستان وەرزشکاران خەڵات دەکات
لە ئاھەنگێکدا کە لەهۆڵی بارەگای مەڵبەندی 16-ی رێکخستنی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانیی ھەرێمی کوردستان لە شاری خورماتوو بەڕێوە چوو، ژمارەیەک لە وەرزشکاران و رێکخراوەکانی شارەکە خەڵات کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، زمانحاڵی ئەم پارتەی سیاسییەی ھەرێمی کوردستان، سەرەتای ئاھەنگەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکراو دواتر لە لایەن «کەریم شکور» بەرپرسی مەڵبەندەکە وتارێک پێشکەشکرا کە تێیدا باسی لە رۆڵی چالاکانەی گەنجان و وەرزشکاران و کارگێڕانی رێکخراوەکان کرا کە لە پێناو سەرخستی ئاستی برایەتی و تەبایی لە شارەکە و خزمەتکردنی چینە جیاجیاکان بە تایبەت گەنجە ئارەزومەندەکان بە بێ جیاوازی ھەوڵ دەدەن.
ئەم بەرپرسەی یەکێتیی نیشتیمانی هەرەوەها بەڵێنی ئەوەی دا کە ئەوان وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری خورماتوو هەرچی لە توانایانددا هەبێت بۆ خزمەتکردنی گەنجانی شارەکە درێغی ناکەن و مەبەستی سەرەکییان ئەوەیە کە دەستی گەنجان بگرن تا خەونەکانیان بەدی بهێینن.