ڤیدال بە شێوەی فەرمی بە ئینتەر میلانەوە پەیوەست بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386820-ڤیدال_بە_شێوەی_فەرمی_بە_ئینتەر_میلانەوە_پەیوەست_بوو
ھافبەکە شیلیاییەکەی پێشووی بارشەلۆنە بە شێوەی فەرمی بە ئینتەر میلانەوە پەیوەست بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2020 12:40 Asia/Tehran
  • ڤیدال بە شێوەی فەرمی بە ئینتەر میلانەوە پەیوەست بوو

ھافبەکە شیلیاییەکەی پێشووی بارشەلۆنە بە شێوەی فەرمی بە ئینتەر میلانەوە پەیوەست بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی دیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی تۆپی پێی ئیتاڵیا، «ئارتورو ڤیدال» جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ ھەڵبژاردەی گروپی «ئەی»ی ئیتاڵیا ھەتا لە تبپی ئینتەرمیلان دا بڕواتە مەیدانەوە.

ئەم ھافبەکە ٣٣ ساڵانە ڕۆژی دووشەممە تاقیکارییە پزیشکییەکانی ئەم تیپەی  تێپەڕاندو ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی گرێبەستەکەی لە گەڵ تیپی ئینتەرمیلان واژۆ کرد.

گرێبەستی ئەم یازریزانە لەگەڵ ئینتەرمیلان بەڵاش بووەو بارسەلۆنە لەم گواستنەوەیە ھیچی دەست ناکەوێت.

ئەم یاریزانە لە ساڵی ٢٠١١ ھەتا ٢٠١٥ کراسی «یوڤێنتوس»ی لە بەردا بووەو لە١٢٤ باری دا کە بۆ   «یوڤێنتوس» ئەنجامی داوە ٣٥ گۆڵی بۆ تۆمار کردووەو ٢٢ جاریش بەستێنی بۆ گۆڵ خۆش کردووە.