دۆزرانەوەی گۆڕێکی مێژوویی چاخی ئەشکانی لە گوندی لەنگریزی سنە
ئهیلوول 26, 2020 08:49 Asia/Tehran
جێگری کەلەپووری فەرهەنگیی پارێزگەی کوردستان گوتی : گۆڕێکی مێژوویی لە ئاوایی لەنگریز کەلاترزان لە پارێزگەی سنە دۆزرایەوە .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، سابیر وەفایی لە نێو پەیامنێران دا وتی : تیمێک لە لیژنەی کەوناراناسانی نێردراو لە وەزاڕەتی کەلەپووری فرهەنگیی و گەشتیاری و پیشەسازیی دەستی ، لە دەوربەری بەنداوی لە حاڵی سازکرانی نەی ئاوا توانیان گۆڕێکی مێژوویی بدۆزنەوە .
گوتیشی : لە نەریتی ناشتنی چاخی ئەشکانی دا کوپە وەک تابووت دەکار دەکات و لەو گۆڕەی دۆزراوەتەوە ، تەرمەکە لە نێو دوو کوپە دانراوە .
سابیری گوتیشی : بە لەبەرچاوگرتنی نوکەڕمێک کە لە ژێر پەراسووەکان دا دۆزراوەتەوە ، پێدەچێ تەرمەکەی هی کەسێک بێت کە بە هۆی برینداربوونەوە مردبێ .
سەرپەیڤ