ئایینی «اعتصام»
ئیمامی غەزالی(رض): سەرباری ئەوەی کە من لە زۆرێک لە ئەحکام دا بیروڕایەکی بەپێچەوانەی شێعەم ھەیە بەڵام لەو باوەڕەدا نیم کە ھەرکەس نەیاری بۆچوونەکانم بێت تووشی گوناح ھاتووە، ئینجا ھەڵوێستم لە ھەمبەر ھێندێک لە بۆچوونە فقھییەکانی باوی سوننەش ھەروایە.
ئیمام موحەممەدی غەزالی کە بیرمەندێکی گەورەو ھاوچەرخی سوننەیە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ناکۆکیی نێوان شێعەوسوننە ناکۆکییەکی ڕەسەن و ینچینەیی نییە وتوویەتی: بیروباوەڕیش تووشیاری ھەمان سەرلێشێوانی سیاسەت و دەستەڵات ھاتووە، چونکو شەھوەتی ئەوبەرویستی و پاوانخوازی بەزۆر ھێندێک شتی خزاندە نێو دینەوە کە پەیوەندیی بە ئیمان و باوەڕەوە نییە و لە پاش ئەوە بوو کە موسڵمانان بە سەر دووکەرتی شێعەو سوننەدا دابەش کران، ئەمەش سەرباری ئەوەی کە ھەرددوک دەستەکە بڕوایان بە تاقانە بوونی خوداوەندو ڕیسالەتی حەزرەتی موحەممەد(ص)ە. ناوبراو وتووشیەتی کە: سەرباری ئەوەی کە من لە زۆرێک لە ئەحکام دا بیروڕایەکی بەپێچەوانەی شێعەم ھەیە بەڵام لەو باوەڕەدا نیم کە ھەرکەس نەیاری بۆچوونەکانم بێت تووشی گوناح ھاتووە، ئینجا ھەڵوێستم لە ھەمبەر ھێندێک لە بۆچوونە فقھییەکانی باوی سوننەش دا ھەروایە.
شێخ مەحمود شەلتوت لە گەورەپیاوانی سوننە،لێکۆڵەرو شەرحکارو فەقیھی ناودارو لە سەرۆکانی زانکۆی ئەلئەزھەرو لە بنیانتەرانی(دارالتقریب بین المذاهب الاسلامیه)ش کە لە لایەنگران و چالاکانی بواری یەکگرتنی نێوان شێعەوسوننە بوو، پەیوەندییەکی ھەرە دۆستانەو گەرم و گوڕی لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەیید حەسەنی بروجێردی زانای گەورەو مەرجەعی باڵای شێعەکان دا ھەبوو. بەڕێزی لە فەتوایەکی بەناوبانگی سەبارەت بە ئایینزای شێعە وتوویەتی: ئایینزای جەعفەری کە ناودارە بە ئایینزای شێعەی ئەسناعەشەری، ئایینزایەکە کە وەک ئایینزاکانی دیکەی سوننە کردەوە پێکردنی لە ڕووی شەرعییەوە ڕەواو جایزەو موسڵمانان دەبێ ئەوە بزانن و واز لە دەمارگرژیی ناڕەواو ناحەق لە مەڕ ئایینزایەکی تایبەتی بھێنن.