ئاسەواری مێژوویی هەزار ساڵ پێش لەدایک بوونی مەسێح لە ورمێ دۆزرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390836-ئاسەواری_مێژوویی_هەزار_ساڵ_پێش_لەدایک_بوونی_مەسێح_لە_ورمێ_دۆزرایەوە
کارناسی کۆنینەناسی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، وتی: ئاسەواری بەردینەی هەزار ساڵ پێش لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا لە ورمێ دۆزرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2020 12:19 Asia/Tehran
  • ئاسەواری مێژوویی هەزار ساڵ پێش لەدایک بوونی مەسێح لە ورمێ دۆزرایەوە

کارناسی کۆنینەناسی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، وتی: ئاسەواری بەردینەی هەزار ساڵ پێش لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا لە ورمێ دۆزرایەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، بەهرووز خان موحەمەدی لەو بارەوە وتی: بە لێکۆڵینەوەی کارناسانی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی لە دەشتی مەرگەوەڕ لە ڕۆژاوای ورمێ ئاسەواری مێژوویی بەردینە لە گوندی هەلەج سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕ بەشی سیلوانای ورمێ دۆزریەوە کە تا ئێستا خوێندنەوەی لەسەر نەکراوە.

ناوبراو گوتیشی : ئەو ئاسەوارە مێژووییە بریتییە لە پاشماوەکانی دیواری بەردینە، ژووری دەسکەنی بەردینە، پەناگەی بەردینە و ژمارەیەک نیشانە .

لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە گرینگایەتی زۆری ئەو کۆمەڵە بە هۆی دروست کردنی ژوورێکی بەردینەی دەسکەنە کە لە لای باشووری تاشەبەردەکە هەڵکەندراوە، رایگەیاند: سەرەڕای هەبوونی ئاسەواری بەردینە و دەسکەنی جۆراوجۆر لە ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێ و شوێنگەلێک وەکوو قەڵای ئیسمایل ئاغا، کەل خەرابە، حەوشەی سیدەک و ... کە زۆربەیان دەگەڕێنەوە بۆ ئۆرارتووییەکان، شێوەی نژیارڤانی نوێتر لە هەلەج لە بوارگەلێکەوە لەگەڵ نەژیارڤانی بەردینەی ئۆرارتووییەکان جیاوازە.