کانونی دوھەم 28, 2021 15:37 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی پرۆڤەکانی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە ڕێرنان لە خوالێخۆشبوو «میھرداد میناوەند»

پرۆڤەکانی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ڕێرنان لە پێشەنگە خوالێخۆشبووەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێ و یانەی پێرسپۆلیس «میھرداد میناوەند» دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێرانەوە،   پرۆڤەکانی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران وێڕای ئەنجام دانی تاقسکاریی پزیشکی بۆ کۆرۆنا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە کۆبینای ژمارە یەک دا دەستی پێ کرا.

بەرلە دەست پێکرانی پرۆڤەکان، ئەندامانی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵ بۆ ڕێرنان لە خوالێخۆشبوو «میھرداد میناوەند» خولەکێک بێ دەنگییان ڕاگرت و لەپاشان گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران ئامانجەکانی ئوردوی بۆ یاریزانەکان شی کردەوە.

یاریزانان دوای ئەنجام دانی پرۆڤەی خۆ گەرم داھێنان بەرەو ھۆڵی فوتساڵ وەڕێ کەوتن و بە نەرمی ھێندێک مەشق و پرۆڤەی سوکیان ئەنجام دا.

سەرپەیڤ