ندا شەھسەواری: دڵخۆشم بە سێھەمین بەشداریی یەکبینم لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393098-ندا_شەھسەواری_دڵخۆشم_بە_سێھەمین_بەشداریی_یەکبینم_لە_کێبەرکێکانی_ئۆلەمپیک
تاقە خاتوونی ئۆلەمپیکی پینگ پۆنگی ئێران وێڕای ڕەزامەندی دەربڕین لە ئامادە بوونی، وتیشی: بە وەرگرتنی پشکی ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆو سێھەمین بەشداریی یەکبینم لەم کێبەرکێیانەدا ھیوادارم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2021 12:26 Asia/Tehran
  • ندا شەھسەواری: دڵخۆشم بە سێھەمین بەشداریی یەکبینم لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک

تاقە خاتوونی ئۆلەمپیکی پینگ پۆنگی ئێران وێڕای ڕەزامەندی دەربڕین لە ئامادە بوونی، وتیشی: بە وەرگرتنی پشکی ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆو سێھەمین بەشداریی یەکبینم لەم کێبەرکێیانەدا ھیوادارم.

 ندا شەھسەواری وەرزشوانی کرماشانی ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵنێری ئیرنا، وتیشی: دوای وەپشت سەر نانی سێ قۆناغی ئوردوی خۆسازدان، لە ئێستادا لە سێھەمین قۆناغی ئوردوی پرۆڤەدام ھەتا ھەرچی زیاتر بۆ کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی ئۆلەمپیک کە مانگێکی دیکەلە قەتەردا بەڕێوە دەچێت، خۆم ئامادە کەم. ئەم ئەندامە کرماشانییەی تیپی نیشتیمانیی پینگ پۆنگی ئافرەتانی وڵات بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئوردوی تیپی نیشتیمانیی پینگ پێنگی ئافرەتانی وڵات ھەتا نزیکەی ١٥ی ڕەشەمە دەخایەنێت، وتیشی: بڕیار وایە حەڤدەی ئەم مانگە بەرەو دەوحەی قەتەر شوێنی بەرپاکرانی کێبەرکێکان وەڕێ بکەوین. کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆ  کە ھاوینی ئەمساڵ لەبەر تەشەنای کۆرۆنا پەکی کەوت، بڕیارە یەکەم ھەتا حەڤدەی گەلاوێژی ١٤٠٠ بەڕێوە بچێت.