ئاڵمانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا سەرکەوتنیان تۆمار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394559-ئاڵمانیا_و_ئیتاڵیا_و_ئینگلتەرا_سەرکەوتنیان_تۆمار_کرد
شەوی ڕابردوو گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەییشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بەردەوام کراو هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا سەرکەوتنیان تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2021 12:54 Asia/Tehran
  • ئاڵمانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا سەرکەوتنیان تۆمار کرد

شەوی ڕابردوو گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەییشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بەردەوام کراو هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی «ئەڵمانیا» بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر «ئایسلەند» تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی سێ و حەوت و ٥٦ لەلایەن «لیۆن گۆرێتزکا»، «کای هاڤێرتز»، «ئیلکای گۆندوگان»ەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی «ئینگلتەرا»ش بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر «سان مارینۆ» تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی ١٤ و٢١ و ٣١ و ٥٣ و٨٣ لەلایەن «جەیمس وارد پرۆس»، «دۆمینیک کالڤێرت لیوین»،«ڕەحیم ستێرلینگ» و «ئۆلی واتکینز»ەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا «ئیتاڵیا» بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرانبەر بردنەوەی بەرانبەر «ئێرلەندای باکوور» تۆمارکرد، گۆڵەکانی «سکوادێرا ئازۆرا» لە خولەکەکانی ١٤ و ٣٩ لەلایەن «دیمینۆکۆ بێراردی» و «چیرۆ ئیمۆبێلی»ەوە تۆمارکران.

هەڵبژاردەی «ئیسپانیاش» لە یاریگای «نویڤۆ لۆس کارمینێس» میواندارییی «یۆنان»ی کردو ئەنجامی یاری نێوانیان چاوەڕواننەکراو بوو، واتە  «١-١» کۆتایی هات.