داھێنانێکی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاندانی زیاتری یاریزانان
داھێنانێکی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاندانی زیاتری یاریزانان و خزمەت کردنیان بەتەمایە باشترینەکانی ھەموو مانگێک دەستنیشان بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، داھێنانێکی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاندانی زیاتری یاریزانان و خزمەت کردنیان بەتەمایە باشترینەکانی ھەموو مانگێک دەستنیشان بکات و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک پێکهێنراوە لەهەریەک لە «بریار ئیسماعیل» ، «دارەوان حەمە»و، «ئاکۆ عەبدولقەهار».
میکانیزمی دەستنیشانکردنەکەش لەڕێگای دەنگدان دەبێت لەلایەن هەریەک لە ڕاهێنەری یانەکان و کاپیتانی یانەکان و، ئەودەزگاڕاگەیاندنانەش کە ڕوماڵی خولی نایابی ھەرێمی کوردستان دەکەن. واتە هەر ڕاهێنەرێک یاخود کاپیتانی یانەکە و دەزگا ڕاگەیاندنەکان مافی ئەوەیان هەیە سێ دەنگ بدەن بۆ هەریەک لە باشترین ڕاهێنەر ، باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێز. ئینجا لەسەر دەنگی ئەوان باشترینەکان هەڵدەبژێردرێن و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستانەوە خەڵات دەکرێن.