نیسان 20, 2021 15:51 Asia/Tehran
  • سوپەر لیگی ئەورووپاو  شەڕێکی گەورە

١٢ یانەی گەورەی ئەورووپی دوای چەندین مانگ وتووێژ و بە پێچەوانەی ھەڕەشەو گوڕەشەکانی یوفاو فیفا دەستیان کرد بە پێکھێنانی سوپەرلیگی ئەورووپا.

بە کورتی قسە ئەمەیە کە، یانە گرینگەکانی ئەورووپا بەنیازن سوپەرلیگ بکەنە جێگرەوەی لیگی پاڵەوانان و ئەو داھاتەی کە لە ئێستادا لەنێوان ٣٢ تیپ دا دابەش دەکرێت، بە تەواوی بەخۆیان تەرخان بدەن.
میلان، ئارسێناڵ، ئەتلەتیکۆ مادرید، بەرشەلۆنە، ئینتێر، یۆڤێنتوس، لیڤەرپول، مەنچێستەر سیتی، مەنچێستەر یونایتێد، ڕیاڵ مەدریدو تانێنھام وەک یانەی دامەرزێنەر پێکەوە گرێ دراون و پێش بینی دەکرێت کە سێ یانەکەی دیکەش دەستبەجێ بەم لیگەوە پەیوەست بن.

 


سوپەر لیگ بە ئامادە بوونی بیست تیپ بەرپا دەکرێت. ١٥ یانەی دامەزرێنەرو پێنج یانە کە ساڵ بۆ ساڵ بە گوێرەی چالاکییەکانیان لە وەرزی ڕابردوودا ھەڵدەبژێردرێن.

 

تیپەکان دەچنە قەواخی دوو گروپەوەو ھەموو حەوتەیەک پێکەوە یاری دەکەن. لە ئەنجام دا سێ تیپەکەی سەرەتای ھەر گروپێک ڕاستەوخۆ ڕەوانەی قۆتاغی پێش کۆتایی دەبێت و تیپەکانی چوارەم و پێنجەمی گروپەکانیش لە دوو یاریی چوون و ھاتنەوەی «پلەی ئاف» دوو تیپە بەجێ ماوەکەی پێش کۆتایی دیاری دەکەن.

 


ئەم بابەتە شێوازی سیاسیی بە خۆیەوە گرتووەو کەسانێکی وەک «مەکرۆن» و «بۆریس جانسۆن» بەرامبەر بەم بابەتە ناڕەزامەندییان دەربڕیوە و لە توییتگەلێک دا دژلایەتیی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

 


 ئەم بابەتە لە بەر بەرتەسکییەکانی کۆرۆنا و زیانە دراڤییەکانی ئەم یانەگەلە ڕووی داوە.

 


ھیچ تیپێک لە «بۆندێس لیگا» لەم لیگەدا بەشداریی نەکردووە و بە تەواوی نەیاری ئەم ڕووداوەیە.

سەرپەیڤ