تۆمار کرانی مێژوویی بانترین پلەی گەرما لە کەنداوی فینلاند
تهمووز 16, 2021 13:21 Asia/Tehran
بانترین پلەی گەرما لە ئاوەکانی کەنداوی فینلاند بەدرێژایی ساڵ تۆمار کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، فەرمانگەی کەشناسیی فینلاند ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی ژولای ڕایگەیاند: ئەوپەڕی گەرمای ئاوەکانی کەنداوی فینلاند لە ڕۆژی پێنج شەممەدا گەییشتووەتە ٢٦ پۆیینت ع پلەی سانتیگراد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمە بانترین پلەی کەرما دێتە ئەژمار کە ھەتا ئێستا لە ئاوەکانی کەنداوی فینلاند تۆمار کرابێت.
پلەی گەرما لە وەرزی ھاوین دا لە ناوچەکانی باشووری فینلاند نزیکەی ٢٠ پلەی سلسیۆسی سەروو سیفرو لە ناوچە باکوورییەکانی فینلاندیش نزیکەی ١٥ پلەی سەروو سیفر بووە.