ئاب 19, 2021 16:34 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی نوێنەرانی ئێران بۆ قۆناغی پێش کۆتایی ٤٠٠ مەتری بە لەمپەری کێبەرکێکانی ڕاکردن و مەیدانیی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان

نوێنەرانی ئێران توانییان، بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی ٤٠٠ مەتری بە لەمپەری کێبەرکێکانی ڕاکردن و مەیدانیی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان.

بە پێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی ڕاکردن و مەیدانی، «ئەمیر موقەددەمی» و «دانیال بێ باک» نوێنەرانی ئێران توانییان بە دەستخستنی پلەی پێویست بگەنە قۆناغی کێبەرکێی مادەی ٤٠٠ مەتری بە لەمپەری کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان.

لە ڕەوتی بەرپا کرانی دووھەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی ڕاکردن و مەیدانیی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە شاری نایرۆبیی پێتەختی کینیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە قۆناغی بەرایی ماددەی ٣٠٠ مەتری بە لەمپەر ، دوو نوێنەری ئێران توانییان بە شێوەی ڕاستەوخۆ مۆڵەتی بەشداری لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە دەست بخەن.

قۆناغی پێش کۆتایی ماددەی ٤٠٠ مەتری بە لەمپەر ڕۆژی شەممەی حەوتەی داھاتوو بەرپا دەکرێت.