تشرینی دووه‌م 17, 2021 16:12 Asia/Tehran
  • بەشداریی ٣٠٠ زۆرانباز لە ٢٢ وڵات لە کێبەکێیکانی لەشکریانی جیھان لە تاراندا

وتەبێژی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە میوانداریی ئێران لە سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی زۆرانی لەشکریانی جیھان، وتیشی: ئەم کێبەرکێیانە بە بەشداریی زۆرانبازانی ٢٢وڵاتی جیھان لە ھۆڵی ١٢ ھەزار کەسیی ئازادیی تاران بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەردار «مەھدی حاجیان» وتەبێژی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەرنامەکانی سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی زۆرانی لەشکریانی جیھانی شی کردەوەو وتی: ئامانجەکانی ئەم کێبەرکێیانەو پرسی دیپلۆماسیی وەرزشی ھێزە چەکدارەکان گەلێک گرینگە و یەکگرتنی نێوان ھێزە چەکدارەکانی جیھانی بە دواوە دەبێ کە مەبەست دۆستایەتی لە ڕێگای وەرزش و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانە بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی.

سەردار «حاجیان» وتیشی: ئەم کێبەرکێیانە لە ڕۆژی شەممەی حەوتەی داھاتووە«٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاوی»یەوە بە بەشداریی زۆرانبازانی ٢٢وڵاتی جیھان لە ھۆڵی ١٢ ھەزار کەسیی ئازادیی تاران دەست پێ دەکات و ھەتا ڕۆژی چوارەمی سەرماوەزیش بەردەوام دەبێت.

لەم کێبەرکێیانەدا وڵاتانێکی وەک ئۆکرانیا، گینه، فەرەنسا، نەیجێریا، سریلانکا، یۆنان، پۆڵۆنیا، سوریا و هۆڵندا تیای دا بەشدار دەبن.

سەرپەیڤ