کرانەوەی پێشبڕکێکانی زۆرانی لەشکەریانی جیهان لە تاران
تشرینی دووهم 20, 2021 14:09 Asia/Tehran
ئاهەنگی کرانەوەی سی و پێنجەمین گەڕی پێشبڕکێکانی ئازاد و فەڕەنگیی پاڵەوانەتیی لەشکەریانی جیهان ( سیزەم) ، لە هۆڵی دوازدە هەزار کەسی ئازادیی تاران بەڕێوەچوو .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەردار محەمەد ئەشرەفی بەپرسی لیژنەی زۆرانی هێزی پۆلیس ئەمڕۆ شەممە لە ئاهەنگی کرانەوەی سی و پێنجەمین پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازاد و فەڕەنگیی پاڵەوانەتیی لەشکەریانی جیهان گوتی : سێزەم رووداوێکە کە هەر ساڵ دووپات دەبێتەوە و پەیامەکەی ئاشتی و برایەتیە .
ئەم پێشبڕکێیانە لە سبەی یەکشەممەوە و بە ئامادەبوونی 300 زۆرانگر لە بیست وڵاتی جیهان بۆ وێنە عێراق و وسوریا لە تاران بەڕێوە دەچێت و تا 25 ی نوامبر بەردەوام دەبێت .