زێڕو برۆنزی وەرزشی کێش ھەڵگرتن بە ئێران تەرخان درا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403540-زێڕو_برۆنزی_وەرزشی_کێش_ھەڵگرتن_بە_ئێران_تەرخان_درا
«ڕەسوڵ موعتەمیدی» کێش ھەڵگری ئێرانی میدالیای کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی جیھانی لە کێبەرکێکانی ئوزبەکستان بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2021 05:26 Asia/Tehran
  • زێڕو برۆنزی وەرزشی کێش ھەڵگرتن بە ئێران تەرخان درا

«ڕەسوڵ موعتەمیدی» کێش ھەڵگری ئێرانی میدالیای کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی جیھانی لە کێبەرکێکانی ئوزبەکستان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە درێزەی کێبەرکێکانی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی جیھان لە شاری تتاشکەندی پێتەختی ئۆزبەکستان، دوو نوێنەری ئێران ڕۆزی چوارشەممە لە دەستەی ١٠٢ کیلۆگرام دا چوونە سەر سەکۆ.

«ڕەسوڵ موعتەمیدی» بە ڕەچەی ١٧٧ی یەکتەکان، ٢٢٠ی دوو تەکان و بە تێکڕایی ٣٩٧ کیلۆگرام بوو بە پاڵەوان و زێڕی دوو تەکان و تێکڕایی و زیوی یەکتەکانی بردەوە.

«ئەمیر حقوقی»یش بە ڕەچەی ١٧٢ی یەکتەکان، ٢١٦ی دوو تەکان و بە تێکڕایی ٣٨٨ کیلۆگرام لە پلەی سێھەمی جیھاندا وەستاو میدالیای برۆنزی دوو تەکان و تێکڕای دەست خست.