هەورامان 120 شوێنی کۆنینە ناسی هەیە، ڕوانسەر دەبێتە ناوەندی لێکوڵینەوەی بواری کۆنینەناسیی بنکەی جیهانیی هەورامان
بەرپرسی بنکەی جیهانیی مەنزەری فەرهەنگیی هەورامان دەڵێ شاری ڕوانسەر دەبێ بە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ئەو بنکەیە لە پارێزگای کرماشان .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پوویا تالب نیا لەم بارەوە وتی: هەر چەندە تایبەتمەندییە جوگرافیاییەکانی هەورامان باسی ئەستەم بوونی ژیان لەوناوچەیەیە دەکەن، بەڵام لێکۆڵینەوە کۆنینەناسییەکان باس لە بوونی مرۆڤ لە سەردەمانێکی کۆنەوە تا ئێستا لەو ناوچە دەکات.
ناوبراو گوتیشی : لە زیاتر لە 50 ساڵ چالاکی کۆنینەناسی جیاواز لە ناوچەی هەورامان بە گشتی 120 حەوشەی کۆنینەناسی ناسراوەتەوە.
ھەروەھا گوتی: شاری ڕوانسەر بە پێی شوێنگەی جوگرافیایی کە وەکوو دەروازەی مەنزەری فەرهەنگی هەورامانە، لە شوێنە سەرەکی و گرینگەکانی کۆنینەناسی ناوچەکەیە.
تالب نیا وتی: ژمارەی زۆری ئاسەواری کۆنینەناسی لەوانە ئەشکەوتی مەڕە کولیان هی سەردەمی بەردینە، گۆڕیچەی ڕوانسەر(تاقی فەرهاد) هی سەردەمی هەخامەنشی و تەپۆڵکەی مووساییە.