ئێران پاڵەوانی پێشبڕکێکانی زۆرانی فەرەنگیی کاپی "جەهان پەهلەوان تەختی"
تیمی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بوو بە پاڵەوانی چل و دووەمین ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی کاپی جەهان پەهلەوان غوڵامڕەزا تەختی.
چلودووەمین ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی کاپی پاڵەوانی جیھانیی غوڵامڕەزا تەختی لە هۆڵی ٢ هەزار و ٥٠٠ کەسیی کۆبینای وەرزشیی بوستانی ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای ئێران بەڕێوە چوو و بە پاڵەوانەتیی تیمی ئێران کۆتایی هات.
تیمی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە کۆتایی چل و دووەمین ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی کاپی جەهان پەهلەوان غوڵامڕەزا تەختی لە ئەهواز بە ٢٥٠ خاڵ بوو بە پاڵەوان و تیمەکانی ئەرمەنستان و تونسیش بە ٦٥ و ٦ خاڵ بوون بە دووەم و سێهەم.
زیاتر لە ١٣٠ زۆرانبازی ئێرانی و بیانی لە چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووە پێشبڕکێی خۆیان لە چل و دووەمین ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی کاپی جەهان پەهلەوان غوڵامڕەزا تەختی دەست پێ کردبوو کە شەوی رابردوو ئەو پێشبڕکێیانە کۆتایی هات و تیمە سەرکەوتووەکان ناسێندران.
زۆرانبازانی دوو وڵاتی ئەرمەنستان و تونس لەو خولەی ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی کاپی جەهان پەهلەوان غوڵامڕەزا تەختی بەشدارییان کردبوو و لەگەڵ زۆرانبازانی ئێرانی لە ڕکابەریدا بوون.