مانگی پووشپەڕ، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "هەورامان" لە زانکۆی رازیی کرماشان بەڕێوە دەچێت
نیسان 10, 2022 19:44 Asia/Tehran
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "هەورامان" رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ لە زانکۆی رازیی کرماشان بەڕێوە دەچێت.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای تۆماری جیهانیی هەورامان، زانکۆی ڕازی بە هاوکاری بنکەی میراتی جیهانی مەنزەری فەرهەنگی هەورامان و بە مەبەستی گەشەی هەمەلایەنەی ئەم ناوچەیە، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "هەورامان، تۆماری جیهانی، فەرهەنگ و گەشەی بەردەوام" بەڕێوە دەبات.
داوا لە هەموو لێکۆڵەران و شارەزایان کراوە لەم فێستیڤاڵەدا بەشدار بن و بەرهەمەکانی خۆیان بە پێی رێسا و خاڵە دیاریکراوەکان بۆ سکرتاریەتی فێستیڤاڵەکە بەڕێ بکەن.