میدالیای زێڕ بۆ زۆرانبازی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407328-میدالیای_زێڕ_بۆ_زۆرانبازی_ئێرانی
ئەندامێکی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام دا بە سەرکەوتن بە سەر پاڵەوانی ئاسیا لە وڵاتی کازاخستانەوە، میدالیای زێڕی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیای کردە مل.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2022 12:26 Asia/Tehran
  • میدالیای زێڕ بۆ زۆرانبازی ئێرانی

ئەندامێکی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام دا بە سەرکەوتن بە سەر پاڵەوانی ئاسیا لە وڵاتی کازاخستانەوە، میدالیای زێڕی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیای کردە مل.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەوڵدەریی میھر، لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام کێبەرکێی زۆرانی ئازادی تەمەندارانی پاڵەوانەتیی ئاسیا، «یونیس ئیمامی» زۆران بازی ئێران بە دەرەنجامی ٥ بە ٢ لە بەربەستی «نورکوجا کاپیانۆف» خاوەنی میدالیلی ھیوی جیھان و پاڵەوانی ئاسیا لە کازاخستانەوە پەڕییەوەو میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.

لە کێشی ٦١ کیلۆگرامیش «داریوش حەزرەتقولی زادە» بە شکست ھێنان لە بەرامبەر ەاوەنی میدالیای زیوی ئۆلەمپیک لە ژاپۆن میدالیای زیوی مسۆگەر کرد.

کێبەرکێی ڕیزبەندی و فیناڵی پێنج کێشی دووھەمی کێبەرکێکانی ھۆرانی ئازادی تەمەندارانی پاڵەوانەتیی ئاسیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری «ئۆلان باتور»ی پێتەختی مەنگۆلیا خەریکە بەڕێوە دەچێت.