ژیان له دوای ژیان لە کەناڵەکانی دەرەوەی سنوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407331-ژیان_له_دوای_ژیان_لە_کەناڵەکانی_دەرەوەی_سنوور
کۆمەڵە بەڵگەفیلمی ژیانی دوای ژیان لە نووسین و دەرھێنانی عەبباس مەوزوون لە کاتێکدا کە توانیویەتی سەرنجی زۆرینەی بەردەنگانی نێوخۆیی بەرەولای خۆی ڕابکێشێت، لە ئێستادا لە کەناڵەکانی دەرەوەی سنووریش خەریکە بڵاو دەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2022 16:11 Asia/Tehran
  • ژیان له دوای ژیان لە کەناڵەکانی دەرەوەی سنوور

کۆمەڵە بەڵگەفیلمی ژیانی دوای ژیان لە نووسین و دەرھێنانی عەبباس مەوزوون لە کاتێکدا کە توانیویەتی سەرنجی زۆرینەی بەردەنگانی نێوخۆیی بەرەولای خۆی ڕابکێشێت، لە ئێستادا لە کەناڵەکانی دەرەوەی سنووریش خەریکە بڵاو دەبێتەوە.

 

ئەم بەرنامەیە بەسەرھاتی کەسانێک دەگێڕێتەوە کە مردنیان لە حاڵەتی بووران و یان بێھۆشی تاقی کردووەتەوە.

لە جەستەی خۆیان ھاتوونەتە دەرەوەو جیھانی بەرزەخیان ھەست پێ کردووەو گەڕاونەتەوە. بە سەرنجدانی ڕوانگەی واوەسروشتیی بەرنامەی «ژیانی دوای ژیان» و ڕاکێشانی بەردەنگی زۆرینە، دیارە ئەم بەرنامەیە ڕەخنەگری توندیشی ھەیە کە لەم بارەیەوە عەبباس مەوزوون توێژەرو پێشکەشکاری بەرنامەکە وتوویەتی: دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وەڵامی ڕەخنەکان دەداتەوە.

 ئەم بەرنامەیە لە لایەن بەشی کوردیی کەناڵی ئاسمانیی سەحەرەوە کراوە بە کوردی و لە شەوانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پێشکەشی ھۆگرانی تایبەتیی نھێنییەکانی جیھانی دوای مردن و ژیانی دوای ژیان دەکرێت.